تەنها ئەمساڵ زیاتر لە 30 كرێكار لەهەرێمی كوردستان لەسەر كارەكانیان گیانیان لەدەستداوە

تەنها ئەمساڵ زیاتر لە 30 كرێكار لەهەرێمی كوردستان لەسەر كارەكانیان گیانیان لەدەستداوە
28ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەپێی ئەو زانیاریانەی كە سەندیكاكانی كرێكاران تۆماركراوە تەنها لەئەمساڵدا واتا لەماوەی حەوت مانگدا زیاتر لە 30 كرێكار بەهۆی رووداوی جۆراوجۆرەوە لەسەر كارەكانیان گیانیان لەدەستداوە كە زۆرینەشیان هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ لەبەرچاونەگرتنی سەلامەتی كرێكاران لە پرۆژە جۆراوجۆرەكان بەپێی گوتەی سەرۆكی یەكێتی سەندیكاكانی كرێكارانیش ئەو ژمارەیە ژمارەی راستەقینە نیە چونكە چەند حاڵەتێكی تری گیان لەدەستدانی كرێكاران هەبووە بەڵام پێی نەزانراوە یاخود تۆمارنەكراوە.

یاسین عەزیز سەرۆكی یەكێتی سەندیكاكانی كرێكاران لە هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكیدا بۆKDP. infoگوتی: بەپێی ئەو زانیاریانەی لای ئێمە تۆماركراوە زیاتر لە 30 كرێكارار لە ئەمساڵدا لەسەركارەكانیان بەهۆی رووداوی دڵتەزێنەوە گیانیان لەدەستداوە بەڵام ژمارەی زامدارەكان لە لقی سەندیداكان لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراوە بەڵام لەگەڵ ئەوەش بەڕای من ژمارەكە لەئەوەی ئێستا هەیە زیاترە چونكە حاڵەت هەبووەو لای ئێمە تۆمارنەكراوە یاخود پێی نەزانراوە.

سەبارەت بە گرتەبەری رێوشوێنی یاسایی پێویست لەگەڵ ئەو كەسانەی كە بوونەتە هۆی روودانی رووداوی دڵتەزێن لەشوێنی كاری كرێكاران بەتایبەتی خاوەنكار و كۆمپانیاكان سەرۆكی یەكێتی سەندیكاكانی كرێكاران گوتی: تاوەكو ئێستا چەند كەیسێكی سەرپێچی هەبووەو چۆتە دادگای كار بەڵام ئێمە قسەمان لەسەر ئەو بابەتەش هەیە چونكە ئەو دادوەرانە تایبەتمەند نین بە كرێكاران.
Top