ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی مووچه‌ی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر منداڵانی بێباوكدا دابه‌ش ده‌كات
رۆژی 27/7/2013 له‌درێژه‌ی خزمه‌تكردن به منداڵانی بێباوك و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنێك له‌ژیانی رۆژانه‌یان، پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له قۆناغێكی نوێ‌دا هه‌ڵده‌ستێ به دابه‌شكردنی مووچه‌ی 6 مانگی منداڵانی ئازیز (بێباوك) له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و تیایدا 3499 منداڵ سوودمه‌ند ده‌بن.
له‌و باره‌یه‌وه خاتوو غه‌زاله به‌رپرسی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی مووچه‌ی منداڵانی بێباوك و ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌سه‌ر ئازیزاندا دابه‌ش ده‌كرێن رایگه‌یاند: له‌قۆناغی ئێستادا پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی (6) مانگی منداڵانی بێباوك كه به‌سه‌ر ناوچه‌و شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌شكراون، له‌وانه له پارێزگای هه‌ولێر (1140) منداڵ سوودمه‌ند ده‌بن، هه‌روه‌ها له پارێزگای دهۆك (741) منداڵ و له سلێمانیش (884) منداڵ و له كه‌ركووك و گه‌رمیانیش (738) منداڵی بێباوك (ئازیز) سوودمه‌ند ده‌بن له وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی مووچه‌كان و شێواز‌و گوزه‌رانی ئه‌و منداڵانه‌ی مووچه وه‌رده‌گرن و پۆلێنكردنیان به‌پێی سیسته‌می پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان، خاتوو غه‌زاله ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: شێوازی دابه‌شكردنی مووچه به‌سه‌ر منداڵانی بێباوكدا به‌پێی پۆلێنهكانمان دابه‌شكراون، كه مووچه‌كانیان له‌نێوان (1443) دۆلار ده‌ست پێده‌كات و له (147) دۆلار كۆتایی دێت.
