ئیمام تاشچییەر: كۆتایی بە سەردەمی خیانەتی كورد لە دژی كورد هاتووە

ئیمام تاشچییەر: كۆتایی بە سەردەمی خیانەتی كورد لە دژی كورد هاتووە
25ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی هەوڵدانەكانی پارت و لایەنە سیاسیەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان بۆ سازدانی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد، سیاسەتمەدار و چالاكڤانە سیاسییەكانی كوردیش هەڵسەنگاندنی جیاجیا بۆ ئەم هەنگاوانە دەكەن و رادەگەینن كە كورد كەوتووەتە نێو قۆناغێكی زێڕینی مێژووییەوە.

لەم بارەیەوە سەرۆكی دەدەكەدە (ناوەندی شۆڕشگێری دیموكراتیكی كورد) ئیمام تاشچییەر لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی یووكسەكئۆڤا رایگەیاندووە كە ئەم قۆناغە قۆناغێكی زێڕینە بۆ گەلی كورد و نیشانەی كۆتایی هاتنی سەردەمی خیانەتی كورد لە دژی كوردە.

تاشچییەر ئاماژەی بەوە كردووە كە كورد بە یەك خستنی هێز و دەنگ و گوتاری خۆی دەتوانێت زۆربەی هەرە زۆری هاوسەنگییە سیاسییەكانی ناوچەكە و جیهان بگۆڕێت و وەكو رابردوو جیهانیش چی دیكە ناتوانێت كورد پەراوێز بخات و بۆیە لەمەو بەدواوە كۆمەڵگەی نێونەتەوەیش گرنگی بە كورد و پێگەی كورد دەدات.
Top