ئەمڕۆ ژمارە بە قەوارە سیاسییەکانی بەشدار لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدرێ
ھیندرێن محەمەد بەرپرسی ئۆفێسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند: تا ئێستا ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی بە پێی خشتەی دەست نیشان کراو بەڕێوەدەچێ.
ھەروەھا روونیشیکردەوە: ھەر لەم چوار چیوەیەدا سبەی پێنجشەممە لە ھەولێر لە رێورەسمێکدا بە رێگەی تیروپشکەوە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم قەوارە بەشداربووەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ژمارە بە قەوارە سیاسییەکان دەدرێ.
راشیگەیاند: دوای تەواوبوونی پرۆسەی پێدانی ژمارە بە قەوارەکان، کۆمسیۆن چاوەڕوانی وەزارەتی ناوخۆ دەکات لە بارەی تەواوکردنی پرۆسەی ووردبینی لە ناوی کاندیدەکان، پاشان بانگێشەی ھەڵبژاردنیش دەست پێدەکات.
