دوو پشووەكەی عێراق، هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت دوو پێنجشەممەی داهاتوو كە بەغدا كردوویەتی بە پشوو، هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دوو پێنجشەممەی داهاتوو 25ی تەمموز و 1ی ئاب بكرێنە پشوو لە فەرمانگە حكومییەكاندا جگە لە فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی كارەباو تەندرووستی .
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی ئەو پشووانەوە بە (رووداو)ی راگەیاند: \"هەرێمی كوردستان پابەند نابێت بەو بڕیارەوە\"".
هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە حكومەتی بەغدا بە هۆكاری بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماو ناجێگیریی باری ئەمنی ئەو بڕیارەی داوە، \""پابەندنەبوونی هەرێمی كوردستانیش بەو بڕیارەوە لەبەر ئەوەیە كە نە پلەكانی گەرما هێندە بەررز دەبنەوە تاوەكو بكرێتە پشوو، نە باری ئەمنیشمان ناجێگیرە\"".
جەختیكردەوە كە دەبێ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پابەندبن بە دەوامیانەوە.
رووداو "
