وردەکاری 3 گه‌نجه موجاهیده‌كه‌ی سلێمانی
له باشوورى کوردستانه‌وه گه‌نجان له‌لایه‌ن هه‌ندێک که‌سه‌وه به‌ڕێگه‌ى چه‌ند ناوه‌ندێکى تایبه‌تى ئاینى و مزگه‌وته‌وه به رێکخستن ده‌کرێن و ره‌وانه‌ى به‌ره‌ى چه‌ته و چه‌کداره‌کانى ئه‌لنه‌سرا ده‌کرێن تا له‌ریزى ئه‌و گرووپانه‌دا له‌دژى ده‌ستکه‌وته‌کانى کوردانى رۆژئاواى کوردستان شه‌ڕ بکه‌ن.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی (فیراتنیوز)، 3 گه‌نجى خه‌ڵکى باشوورى کوردستان به‌ناوه‌کانى میران عه‌بدوڵڵا، زه‌رده‌شت عه‌لى و دابان سلێمان له دانپێدانانێکدا رایانگه‌یاند که به‌ناوى شه‌ڕ له دژى به‌شار ئه‌سه‌د بردوویانن بۆ رۆژئاواى کوردستان و له شارى تلته‌مر و سه‌رێکانی رووبه‌ڕووى هێزه‌کانى YPGیان کردوونه‌ته‌وه.
ئه‌و گه‌نجانه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه له‌ناو ئه‌و گرووپانه‌دا که له‌ژێر ده‌مامکى ئیسلامى هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خه‌ڵک، له‌ماوه‌ى 2 رۆژى رابردوودا سه‌رى دوو کوردیان بڕیوه، له مزگه‌وته‌کانه‌وه بانگه‌وازى کوشتنى کورد و تاڵانکردنى ماڵ و سامانیان ده‌که‌ن، ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر ژنانى کورد حه‌ڵاڵ ده‌که‌ن و هه‌موو ئه‌وانه‌ش به رێگاى به‌هه‌شته‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، ئه‌مجاره‌یان زمانى کوردیان له چه‌کداره کورده‌کانیان قه‌ده‌خه کردووه.
یه‌کێک له‌وانه که ناوی میران عه‌بدولڵا محه‌مه‌د ره‌سووڵه و له‌دایکبووی 1990ی سلێمانییه و دانیشتووی گه‌ڕه‌کی وڵوبه‌ی سلێمانی بووه، ئاماژه به‌وه ده‌کات ده‌وڵه‌تی تورک به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌روازه‌ی سنووره‌کانی بۆ خستوونه‌ته سه‌ر پشت و چه‌کدارانیش به‌شێوه‌یه‌کی ئازادانه هاتوچۆ ده‌که‌ن.
زه‌رده‌شت حسێن عه‌لی عه‌بدوڵڵا که ماڵیان له گه‌ڕه‌کی خه‌باتی شاری سلێمانییه و له سه‌رێکانی له‌لایه‌ن YPGوه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه، ئاماژه به‌وه ده‌کات له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک متمانه‌یان پێ نه‌کراوه و هه‌میشه له‌ناو چوار دیواردا رایانگرتوون که له‌سه‌ر دیواره‌که‌ی به پیتی گه‌وره نوسراوه (الله اکبر) و به‌رده‌وام قسه‌یان بۆ کردوون.
زه‌رده‌شت ناوی که‌سێک ده‌بات که به‌نازناوی (ابو عبدالله) ناسراوه و پێشتر هاتوچۆی سوریای کردووه، رایده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌و که‌سه کارئاسانییه‌کی زۆری بۆ کردووه تا بگاته تورکیا و له‌وێشه‌وه پێکه‌وه چوونه‌ته سوریاوه.
یه‌کێک له‌و ده‌ستبه‌سه‌رکراوانه به‌ناوی دابان سدیق عه‌زیز و خه‌ڵکی سلێمانی و دانیشتووی گه‌ڕه‌کی چوارباخ ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که له یه‌کێ له مزگه‌وته‌کاندا به‌ناوی مزگه‌وتی نور كه بۆ نوێژ و به‌جێهێنانی ئه‌رکه پیرۆزه‌کانی سه‌رشانی رووی تێکردووه، که‌سێ هه‌بووه له‌سه‌ر دۆخی سوریا قسه‌ی بۆ کردووه و پاشان ئه‌و که‌سه خۆی رووی له سوریا کردووه و رێگاشی نیشانی ئه‌م داوه تا روو له سوریا بکات، که گه‌یشتووه‌ته ئه‌وێ پێیان گوتووه که نابێت به زمانی کوردیش قسه بکات و رووی چه‌کیان پێ کردۆته کورده‌کان.
هه‌رسێ گه‌نجه‌که‌ش ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وان بۆ شه‌ڕکردن له دژی به‌شار ئه‌سه‌د و رژێمی به‌عسی سوریا ئه‌و رێگایه‌یان گرتۆته‌به‌ر، به‌ڵام که گه‌یشتوونه‌ته ناو ریزه‌کانی چه‌کداره‌کانه‌وه تێگه‌یشتوون که بۆ شه‌ڕکردن له دژی کورد هێناویانن و له ئامانجه‌که‌یان به‌لاڕێدا براون.
