روسیا له‌سه‌ر كوردانی رۆژئاوا دێته ده‌نگ
ئه‌مڕۆ 23-7، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كردو تیایدا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره \"وه‌حشییانه\""ی كرد كه له‌لایه‌ن گروپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه له‌دژی هاووڵاتیانی كورد ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: روسیا سه‌رسه‌ختانه دژی ئه‌و تیرۆركارییه وه‌حشییانه ده‌وه‌ستێته‌وه كه له‌لایه‌ن تیرۆری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌كرێته سه‌ر هاووڵاتیانی ئاشتیخوازی كورد له ناوچه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به رووداوه‌كانی سه‌رێ كانی و تربه سپی كردووه، كه تیرۆریستانی سه‌ر به گروپی به‌ره‌ی نوسڕه به‌توندترین شێوه په‌لاماری هاووڵاتیانی كورد ده‌ده‌ن و ژماره‌یه‌كیشیان لێ شه‌هید كردوون.
روونیشیكردۆته‌وه كه گروپه تیرۆریستیه‌كان \""به‌ره‌ی نوسڕه\"" جگه له شه‌هیدكردن و رفاندنی هاووڵاتیانی كورد، ده‌یان كه‌سی دیكه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌و وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان ده‌هێنن.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه رایگه‌یاندووه: ئه‌وه‌ی له‌و ناوچانه رووده‌دات، رشتنی خوێنی هاووڵاتیانی بێ دیفاعه‌و ئامانج لێی ئاڵۆزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كان و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوریایه.
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا داوای له هه‌ردوو لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن و حكومه‌تی سوریا كردووه، هه‌وڵه‌كانیان یه‌كبخه‌ن بۆ له‌ناوبردنی گروپه تیرۆریستییه‌كان و ده‌ركردنیان له وڵات.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه پێویسته ئه‌و ئه‌ركه ببێته یه‌كێك له گرنگترین خاڵه‌كانی كارنامه‌ی كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به سوریا، كه له‌لایه‌ن روسیا‌و ئه‌مریكاوه پێشنیازی به‌ستنی كراوه.
جێی ئاماژه‌یه، گروپی تیرۆریستی \""به‌ره‌ی نوسڕه\"" كه له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكه‌وه پشتگیری دارایی و لۆجستی لێده‌كرێت و هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی سوریا ده‌دات، چه‌ند رۆژێكه به‌نیازی داگیركردنی شاره كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، له شه‌ڕێكی سه‌ختدایه له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كانیش ئه‌و گروپه تیرۆریستییه دووچاری زیانێكی گه‌وره بۆته‌وه‌و ده‌یان كه‌سی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ندامانی یه‌په‌گه كوژراون.
PUKmedia / روسیا الیوم"
