كۆمسیۆن: بانگەشە لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كۆنتڕۆڵ ناكرێت
سیروان ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە PUKmedia ی راگەیاند: تائێستا ئەو شتە نەگەشتووەتە بەغداو باسیشی لێوەنەكراوە، رەنگە لە هەرێم باسكرابێت.
وتیشی: هیچ كەسێك ناتوانێت تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كۆنتڕۆڵ بكات، چونكە جاری وا هەیە ئەو كەسە خۆی نیەو كەسێكی تر بەناوی ئەوەوە فەیسبوكێكی كردووەتەوە شت بەناویەوە بڵاودەكرێتەوە، بۆیە نازانرێت كە هی كاندیدەكەیە یان ساختەیەو بەناویەوە بڵاوكراوەتەوە، بۆە ئەوانە هەمووی هۆكارن بۆ ئەوەی كە ئێمە نەتوانین لێپرسینەوە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بكەین.
راشیگەیاند: \"تائێستا هیچ شتێك لەو بارەیەوە نەگەشتووەتە بەغدا\"".
"
