جەژنانە بەسەر كەمدەرامەتەكاندا دابەشدەكرێت
عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەو بڕیارەی كە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەریكردووە تایبەت بە دابەشكردنی 100 هەزار دینار وەك جەژنانە بەسەر ئەو خێزانانەی ناویان لە تۆڕی چاودێری خێزان تۆمار كراوە، تائێستا هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە نەگەیشتووە بە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم تا بەهەمان شێوەی حكومەتی ناوەند ئەو جەژنانەیە خەرج بكرێت.
وتیشی: لەئێستادا چاوەڕوانین ئەو بڕیارە بگاتە وەزارەت، بۆئەوەی بە هەمان شێوەی حكومەتی ناوەند دەست بە جێبەجێكردنی بكرێت.
PUKmedia
