ئەنجومەنی پایزگای کەرکوک تیرۆرکردنی یەکێک له ئەندامانی به توندی مەحکوم کرد
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەتوندی ئیدانەی تیرۆرکردنی سەرۆکی کوتلەی عەرەبی و جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیان کرد و لە بەیاننامەیەکی ناڕەزاییشدا سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هاوخەمیی خۆی بۆ لەدەستدانی یەکێک لە ئەندامە دیارەکانی ئەنجومەنەکە دەربڕی و داواشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شارەکە کرد کە لێکۆڵینەوەی جدی و بەپەلە بکەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە تا بەسزای خۆیان بگەن.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک \""حەسەن تۆرهان\"" گوتی: مەبەست لە تیرۆرکردنی شێخ عەبدولڵا سامی عاسی نانەوەی ئاژاوە و دوبەرەکیە لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک بەڵام چۆن لەرابردوو برایەتیی نێوان پێکهاتەکان، سەرجەم پلانی ئاژاوەگێڕانیان هەڵوەشاندەوە، بەهەمان شێوە ئەمجارەش ئەو پلانە چەپەڵ و دوژمنکاریانەی ئاژاوەگێڕان پووچەڵ دەکاتەوە.
دواتر \""محەممەد خەلیل گوتەبێژی کوتلەی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئیدانەی تیرۆرکردنی سەرۆکی کوتلەی عەرەبی لە ئەنجومەن کرد، لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کاتی ئاڵوگۆڕکردن و چاوخشاندنەوە بە پێکهاتەی ئەمنیی شارەکە گوتی: وەک ئەنجومەن کۆبوونەوەی جدی لەسەر ئەوە ئەنجام دەدەین تا بزانین کێشە لە کوێ دایە و هەوڵی چارەسەرکردنی بدەین."
