بولەنت ئارنج: توركیا دەسەڵاتی كوردی لە سوریا قەبووڵ ناكات

بولەنت ئارنج: توركیا دەسەڵاتی كوردی لە سوریا قەبووڵ ناكات
23ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- دوابەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا، وتەبێژی حكوومەت و جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بولەنت ئارنج لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئاشكرا كرد و رایگەیاند كە لە كۆبوونەوەكەدا بە وردی باسی بارودۆخی سووریا كراوە.

ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەر بڵاویكردەوە كە دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی توركیا، وتەبێژی حكوومەت بولەنت ئارنج لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی كردووە و رایگەیاندووە كە لە كۆبوونەوەكەدا باسی داواكاری ئۆجەلان بۆ سازدانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە ئیمراڵی كراوە، بەڵام ئەم داواكارییە لە لایەن حكوومەتەوە رەتكراوەتەوە.

بولەنت ئارنج لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا باسی رووداوەكانی سوریاشی كردووە گوتوویەتی: لە كۆبوونەوەكەدا بە بەرفراوانی باسی رووداوكانی سوریا بە تایبەتی جموجۆڵی هێزە كوردییەكان لە باكووری ئەو وڵاتە كراوە و راگەیندراوە كە حكوومەت بە هیچ شێوەیەك دەسەڵاتێكی كوردی لە سوریا قەبووڵ ناكات.
Top