نێچيرڤان بارزانى و كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان كۆ بوونه‌وه
له ديدارێكدا سه‌رۆك وه‌زيران پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى له كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست. كونسولى گشتيى تازه‌ى ئه‌مه‌ريكاش خۆشحاڵيى خۆى بۆ هاتنى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستبه‌كاربوونى له ئه‌ركى تازيدا له هه‌ولێر ده‌ربڕى و هيواى خواست به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، بتوانێت بره‌و به پهويوهنديى دووقۆڵيى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ريكا بدات. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كو كونسولخانه‌ى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر، ئيتر له كوردستانه‌وه ڤيزاى ئه‌مه‌ريكا به هاووڵاتيان ده‌دات، سه‌رۆك وه‌زيرانيش ئه‌مه‌ى به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى و دڵخۆشكه‌ر دانا.
ڕه‌وشى ئێستاى عيراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا به‌شێكى ديكه‌ى ديدارى سه‌رۆك وه‌زيران و كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا بوون. له‌باره‌ى هه‌نگاوه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گۆڕينه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كان له نێوان هه‌رێمى كوردستان و عيراقدا، نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووه هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له ڕێگه‌ى ديالۆگ و لێكگهيشتنهوه چاره‌سه‌ر بكرێن. لاى خۆيه‌وه كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكاش سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيران و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا و سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عيراقى بۆ هه‌ولێر و هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداى به هه‌نگاوى ئه‌رێنى و له خزمه‌تى هه‌موو عيراقدا له قه‌ڵه‌م دا.
ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى سووريا و كاريگه‌رييان له‌سه‌ر ناوچه‌كه، به‌شێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه تيايدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى نيگه‌رانى به‌رامبه‌ر به ڕه‌وشى مرۆيى له سووريا، دووپاتى كرده‌وه كه به لاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئه‌وله‌ويه‌تى يه‌كه‌م ئه‌وه‌يه شه‌ڕ و ئاژاوه نه‌كه‌وێته ناوچه‌كانى كوردستان له سووريا و گه‌لى كورد له سووريا به مافه‌كانى شاد ببێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به ڕه‌وشى په‌نابه‌رانى سووريا له هه‌رێمى كوردستان كرد كه ئێستا ژماره‌يان له سه‌رووى سه‌د و شه‌ست هه‌زار كه‌سه و داواى كرد كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مه‌ريكا و عيراقيش ئاوڕ له‌و په‌نابه‌رانه بده‌نه‌وه هاوكارييان بكه‌ن.
