یەكێتی زانایان داوا لە لایەنەكان دەكات مزگەوت نەكەنە شوێنی رێكلامی هەڵبژاردن
لە پەیامی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هاتووە \"لە سەروبەندی هاتنی وادەی رێكلامكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان نزیكدەبینەوە و پێویستە لایەنە سیاسییەكان مزگەوت و شوێنە ئایینییەكان و دروشمە ئایینییەكان وەك كەرەستەی هەڵبژاردن بەكارنەهێنن\"".
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا، زانایانی ئایینی ئیسلامی دەڵێن \""دەبێت شوێن و دروشمە ئایینییەكان پارێزگارییان لێ بكرێت و نەخرێنە ناو پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەوە و دەست بە سەربەخۆیی ئەم شوێنانەوە بگیرێت، چونكە ئەمانە شوێنی گشتی و پیرۆزن، بەكارهێنیان بۆ ریكلامی هەڵبژاردن، زیانگەیاندنە بەم پێگانە و بچووكردنەوەی ئەم شوێنە پیرۆزانەیە\"".
یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، لە كۆتایی پەیامەكەیاندا گووتوویانە \""چاكتر وایە كێبڕكێ لەسەر پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە و گوزەرانی خەڵك بكرێت و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و وەزارەتی ئەوقافیش رێوشوێنی خۆیان هەبێت بۆ هەر سەرپێچییەك، كە ئەنجام بدرێت
رووداو"
