ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لا‌حه‌دین ده‌نگیان به‌ ده‌رچوونی پێشمه‌رگه‌ له‌ شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو دا

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لا‌حه‌دین ده‌نگیان به‌ ده‌رچوونی پێشمه‌رگه‌ له‌ شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو دا
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین له‌ پرۆسه‌یه‌كی ده‌نگداندا ده‌نگیان به‌ ده‌رچوونی پێشمه‌رگه‌ له‌ شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو دا، بڕیاریاندا عه‌مه‌لیاتی سه‌لاحه‌دین به‌ تێكه‌ڵكردنی عه‌مه‌لیاتی دیجله‌ و سامه‌ڕا پێكبێت و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سه‌لمان به‌گ بۆ پۆسته‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا ده‌نگیان به‌ ده‌رچوونی پێشمه‌رگه‌ له‌ دووزخورماتوو و پێكهێنانی عه‌مه‌لیاتی سه‌لاحه‌دین دا، كه‌ له‌ هه‌ردوو عه‌مه‌لیاتی سامه‌را و دیجه‌ل پێكبێت.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ده‌نگیان به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سه‌لمان به‌گ دا، كه‌ له‌ رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ لابرا، هه‌روه‌ها هه‌موو دامه‌زراندنێكی وه‌زاره‌تیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌كه‌ ره‌تكرده‌وه‌.
Top