کەرکوک؛ پێشمەرگەیەک کوژرا و پۆلیسێکیش بریندار بوو
سەبارەت بەم رووداوانه، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک به ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ لە نزیک گەڕەکی پێشەسازیی کەرکوک بۆمبێک چێدنراو بە کاروانێکی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقییەوە بووه هۆی بریندار بوونی پێشمەرگەیەک، بەڵام لە کاتی گواستەنەوەی بۆ نەخۆشخانەی کەرکوک گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەکە گوتی: هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەوە پێشمەرگەیە ئەوە بووە لە کاتی تەقینەوەکە جگە لە بریندار بوونی پەستانی خوێنی بەرز بۆتەوە.
به گوتەی ئەم سەرچاوەیه، لەلایەکی دیکەشەوە هەر ئەمڕۆ لەسەر رێگای فرۆکەخانەی کەرکوک لە نزیک پێشانگاکان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی پۆلیس، پۆلیسێک بریندار بوو.
