حوبری دەنگدان و لیستی ناوی کاندیدی قەوارە سیاسییەکان لە دەرەوەی عێراق ئامادە دەکرێ

حوبری دەنگدان و لیستی ناوی کاندیدی قەوارە سیاسییەکان لە دەرەوەی عێراق ئامادە دەکرێ
22ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایدەگەیەنێ، حوبری دەنگدان و لیستی ناوی کاندیدانی بەشدار لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و عێراق ئامادە و چاپ دەکرێ.

ھیندرێن محەمەد بەرپرسی ئۆفێسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق ھەموو رێوشوێنێک کە گونجاو بێ بۆ رێگە گرتن لە ھەر جۆرە ساختەکارییەک دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنێک شەفاف بەڕێوەبچێ.

روونیشیکردەوە، لەم چوار چیوەیەدا دوو کەرەستەی گرنگی ھەڵبژاردنەکان لە دەرەوەی عێراق و ھەرێمی کوردستان ئامادە دەکرێ، ھەر دوو کەرەستەی حوبری دەنگدان لە رێگەی کۆمپانیا بەناو بانگەکانی ئەم بوارە لە دەرەوەی عێراق دەھێندرێ، ھەروەھا لیستی ناوی کاندیەکانیش کەرەستەیەکی دیکەی گرنگە بەوەی دەتوانێ لەو رێگەیەوە رێگە لە ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکان بگری، بۆیە لیستی ناوی کاندیدەکانیش لە دەرەوەی عێراق چاپ دەکرێ.

گوتیشی: لە دوای جەژنی رەمەزان حوبری دەنگدان دەھێندرێ و لیستی ناوی کاندیدەکانیش چاو دەکرێ، پاشان ئامادەکارییەکانی دیکەش بە پێی ئەو خشتەیەی کۆمسیۆن دایناوە بەڕێوەدەچێ.
Top