ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەری لایەنەکانی ھەرچوار پارچەی کوردستان کۆدەبێتەوە
محهمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەkdp.info راگەیاند: نامەیان بۆ ھاتوو کە ئەمڕۆ کاتژمێر 11پێش نیوەڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بارەی ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی کوردی لەگەڵ نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان کۆدەبێتەوە.
محهمەد حەکیم گوتیشی: نوێنەری ھەموو لایەنەکان بەشداری لەو کۆبوونەوەیە دەکەن و پەیوەندی بەھەرچوار پارچەی کوردستانەوە ھەیە بۆئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردی ، بۆیە ئێمەش وەکو ئۆپۆزسیۆن بەشداری تێدا دەکەین.
پێشتر گوتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بۆ پێکھێنانی کۆمیتەی ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی کوردی کە بڕیار وایە لە ھەولێر ببەسترێت، مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نامەیەکی بۆ لایەنە سیاسییەکانی ھەر چوارپارچەی کوردستان ناردووە.
