درێژكردنەوەی ویلایەتی بارزانی و پەرلەمان كەوتنە بواری جێبەجێكردنەوە

درێژكردنەوەی ویلایەتی بارزانی و پەرلەمان كەوتنە بواری جێبەجێكردنەوە
راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، كە ئەمڕۆ نووسراوی ژمارە 497ی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، كە لە 18/7/2013 دەرچووە، گەیشتە پەرلەمانی كوردستان و تێیدا ئاماژە بە رەتنەكردنەوەی درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كراوە.

تارق جەوهەر راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، كە وێنەیەكی بۆ (رووداو) نێردراوە رایگەیاند \"ئەمرۆ نووسراوی ژمارە 497ی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، كە لە 18/7/2013 دەرچووە، گەیشتە پەرلەمانی كوردستان، تێیدا ئاماژەی بە رەتنەكردنەوەی یاسای درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ژمارە(19)ی ساڵی 2013 كردووە\"".

راوێژكاری سەرۆكی پەرلەمان گرنگی ئەو دوو یاسایەی لەوەدا خستووەتەڕوو \""كە ئەم دوو یاسایە نەیهێشت بۆشایی یاسایی دروست بێت، هاوكات بواریشی بۆ لایەنە سیاسییەكان رەخساندووە تا بگەنە رێككەوتن و سازان لەسەر پرسی پرۆژەی دەستو‌وری هەرێمی كوردستان\"".

ئاماژە بەوەش دەكات \"" هەر لێدوانێك لەلایەن هەندێك لەكادیرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان یان هەر لایەنێكی دیكە و تەنانەت ئەنجو‌ومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ میدیاكان درابێت، لەبێئاگایی و شەڕەقسەی میدیاكان بەولاوە، هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە\"".

















رووداو"
Top