٣١ قەوارەی سیاسیی بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

٣١ قەوارەی سیاسیی بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن
21ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایدەگەیەنێ لە دواجاردا ٣١ قەوارەی سیاسیی بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و ناوی کاندیدەکانیش رەوانەی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێ.

سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند: لە دواجاردا ٣١ قەوارەی سیاسیی لە ھەرێمی کوردستان بۆ کێبرکێکردن لە سەر بەدەستھێنانی ١١١ کورسی پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، لە نێویشیاندا پارتی دیموکراتی کوردستان ١٠٠ کاندیدی ھەیە.

ھەروەھا گوتی: دوای وەرگرتنیان، ناوی کاندیدەکان رەوانەی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم دەکرێ بۆ ووردبینەوە لێیان بە مەبەستی دڵنیابوون لە مەرجەکانیان لەوانە نابێ کاندیدکراوەکان تەمەنی لە ٢٥ ساڵ کەمتر بێ و پێویستە بە لایەنی کەم خاوەنی بڕونامەی ٦ی ئامادەیی بێت و نابێ بە ھیچ تاوانێکیش حوکم درابێ.

راشیگەیاند: دوای تەواوبوونی قۆناغی ووردبوونەوەکەش، ئەوکات کۆمسیۆن رۆژێک دەست نیشان دەکات بە دەست دەستپێکردنی پرۆسەی پرۆپاگەندە، پاشان قۆناغەکانی دیکەی ئامادەکاری وەک خۆی بەڕێوەدەچێ.
Top