وادەی رادەستكردنی ناوی كاندیدانی لایەنەكان درێژكرایەوە

 وادەی رادەستكردنی ناوی كاندیدانی لایەنەكان درێژكرایەوە
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، كە وادەی رادەستكردنی ناوی كاندیدانی لایەنە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ماوەی 2 كاژێر درێژكراوەتەوە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ 20-7-2013 كاژێر 4ی دوانیوەڕۆ دوا وادەی وەرگرتنی لیستی ناوی كاندیدانی لایەنەكان بێت لەلایەن كۆمسیۆنەوە، بەڵام بەو بڕیارە تاوەكو كاژێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ درێژكراوەتەوە.











رووداو
Top