ئەمڕۆ دواین وادەیە بۆ پێشکەشکردنی لیستی پاڵێوراوانی حیزبەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان

ئەمڕۆ دواین وادەیە بۆ پێشکەشکردنی لیستی پاڵێوراوانی حیزبەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان
بڕیارە لەڕۆژی ٢١ ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، ئەمڕۆش سەرجەم قەوارە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار کراونەتەوە بۆ ئەوەی تاکو کاتژمێر چواری ئێوارە لیستی ناوی پاڵێوراوەکانیان بۆ پەرلەمانی کوردستان، پێشکەش بە کۆمیسیۆن بکەن.

بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، هەندرێن محەمەد، ڕایگەیاند:\" کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ دواین وادەیە بۆئەوەی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان لیستی ناوی پاڵێوراوەکانیان بۆ پەرلەمانی کوردستان پێشکەش بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکەن\"".

هەندرێن محەمەد،گوتی:\""پێشوەختە لایەنە سیاسیەکانمان ئاگادار کردۆتەوە کە کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ، دواین وادەیەو دەبێت تاکو ئەوکاتە لیستەکان پێشکەش بە کۆمیسیۆن کرا بێت\"".

بڕیارە ڕۆژی ٢١ ئەیلوولی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی کاندیدانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.
"
Top