سەرۆک بارزانی سەری ساڵی نوێی مەندائی لە خوشک و برایانی سابیئەی مەندائی پیرۆز دەکات
ئەمەش دەقی پیرۆزبایی نامەکەیە
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی نوێی مەندائییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم خوشک و برایانی سابیئەی مەندائی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەم. ھیوادارم لە سایەی عیراقێکی فیدراڵ و دیموکراتدا بە ھەموو مافەکانیان شاد بن و ھیوای چەژنێکی خۆش و ساڵێکی پڕ لە خێر و خۆشیان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
١٨ـی ٧ـی ٢٠١٣
