قەرەیلان: له رۆژانی ئاینده‌دا کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌ییی کورد دەبەسترێت
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی \"فیرات نیوز\""ـی نزیک لە پەکەکە کە دوێنێ چوارشەممە بڵاو بووەتەوە، سەرۆکی پێشوو و ئه‌ندامی ئێستای کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی KCK، موراد قەرەیلان، دەربارەی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی نێوان کوردان په‌یامێکی داوە و تێیدا دەڵێت: \""وه‌کو ده‌زانرێت رێبه‌رایه‌تیمان بۆ ئه‌نجامدانی (4) کۆنفرانس بانگه‌وازی کردبوو. له‌وانه (3) کۆنفرانسی ( تورکیا ــ باکوری کوردستان ــ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ) ئه‌نجام دران. ئێستاکه‌ش کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژه‌ڤدایه.\""
قەرەیلان هاوکات دەڵێت، \""ئه‌گه‌ر کۆسپێکی ئه‌وتۆ نه‌یه‌ته سه‌ر رێگا، ئه‌وا کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئه‌نجام ده‌درێت. له‌سه‌ر ئه‌و بناخه‌یه کار و چاوپێکه‌وتنه‌کان به‌رده‌وامن. پێشکه‌وتنی گرنگیش له ئارادان.\""
زیاتر گوتی، \""گه‌له‌که‌مان ساڵانێکە ئاواته‌خوازی پلاتفۆرمی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌ییه که له‌نێوان هه‌ر چوارلای کوردستان ئه‌نجام بدرێت. هیوادارین ئه‌م ئاواته‌ی گه‌له‌که‌مان بێته دی.\""
پێشتر و چەنین جار سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی ئاماژەی بە بەستنی کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی داوە که هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان، ئه‌کادیمییه‌کان، رۆشهنبیرییهکان، له هه‌موو کوردستان تێیدا بەشدار دەبن و لە ڕێیەوە، په‌یامی ئاشتی به هه‌موو گه‌لانی جیهان به تایبه‌تی به گه‌لانی برا و دراوسێ، گه‌لانی عه‌ره‌ب، تورک، فارس دەگەیەنن.
بارزانی لە زۆر لە گوتارەکانیدا ئاماژەی داوە کە \""یەکڕیزی و تەبایی ناو ماڵی کورد زۆر گرینگە\"" و لەو پێناوەدا هەنگاوی باشیان ناوە. بارزانی هاوکات یەکڕیزیی ناوماڵی کوردی بە پرسێکی ستراتیژی ناو بردووە و گوتووشیەتی لەمەودوا کورد لە بەرانبەر کورد ناوەستێتەوە."
