زیاتر له 20 قوتابی له هیندستان به خۆراكی ژه‌هراوی مردن
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی هیندستان، 25 قوتابیی قوتابخانه‌یه‌ك له ویلایه‌تی بیهاری هیندستان، به‌هۆی خۆراكی پیسه‌وه، ژه‌هراوی بوون و له ئه‌نجامدا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، به‌گشتی 47 قوتابیی قوتابخانه‌كه به‌هۆی ئه‌و خۆراكه‌وه ژه‌هراوی بوون و جگه له‌وانه‌ی مردوون، باری ته‌ندروستیی چه‌ند منداڵی دیكه‌ش مه‌ترسیداره.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ویلایه‌ته‌كه رایگه‌یاندووه ته‌رمی منداڵه‌كان بۆنی جۆرێك ژه‌هری لێدێت كه بۆ كوشتنی مێرووه زیانبه‌خشه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت. چێشتلێنه‌ری قوتابخانه‌كه‌ش ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌و رۆنه‌وه‌یه كه بۆ خواردنه‌كان به‌كار هێنراوه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی 25 قوتابیی منداڵ به‌هۆی ژه‌هراوی بوونی خۆراكی قوتابخانه‌وه، به سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی ناوچه‌كه، خۆپیشاندانیان ساز كرد و هێرشیان كرده سه‌ر ئوتومبێله‌كانی پۆلیسی ویلایه‌ته‌كه له شاری چاپرا.
