1٧ی ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك به‌رله‌ئێستا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری كه‌ركوك روویداو به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س كوژران و برینداربوون. ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركووك داوای به‌شداریكردنی سوپای عێراق ده‌كات له‌دۆسیه‌ی ئه‌منیی پارێزگاكه‌دا، عه‌بدولڕه‌حمان مونشد عاسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامه‌وانیدا لە پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، به‌ئامانجكردنی عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی ته‌قینه‌وه و هێرشی چه‌كداریی به‌رده‌وامه، هه‌رله‌و روانگه‌یه‌وه پێویسته په‌له‌بكرێت تا سوپای عیراق له‌دۆسێی ئه‌منیی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ریدا، رۆلی خۆی ببینێت. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك هەرەوەها رایگەیاند: ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره به‌رپرسیارن له تیرۆركردن و كوژرانی خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌تایبه‌ت پێكهاته‌ی عه‌ره‌به‌كان، کۆنگرەرۆژنامەوانییەکەی ئەنجوومەنی پاریزگای کەرکوک له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك به‌رله‌ئێستا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری كه‌ركوك روویداو به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س كوژران و برینداربوون.