عوسمان بایدەمیر: شارە كوردییەكان هەژارترین شاری توركیان

عوسمان بایدەمیر: شارە كوردییەكان هەژارترین شاری توركیان
16ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- سەرۆكی شارەوانی گەورەی دیاربەكر عوسمان بایدەمیر سەبارەت بە بارودۆخی شارەكانی باكووری كوردستان رایگەیاند كە بە هۆی سیاسەتەكانی حكوومەتی توركیاوە تا ئێستە شارە كوردییەكان هەر وەكو خۆیان ماونەتەوە و لە رووی ئابوورییەوە هیچ جۆرە پێشكەوتنێكیان بە خۆیانەوە نەبینیوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە سەرۆكی شارەوانی گەورەی دیاربەكر عوسمان بایدەمیر رایگەیاندووە كە لە توركیا 21 شاری هەژار و كەمداهات هەیە و لەم 21 شارە 18یان شاری كوردین و هیچ كەسیش ناتوانێت هۆكاری ئەم هەژارییە بۆ هەڵكەوتی جوغرافیایی شارە كوردییەكان بگەڕێنێتەوە چوونكە لە رووی جوغرافییەوە ئەم ناوچانە دەوڵەمەندترین ناوچەی توركیان بەڵام بە هۆی سیاسەتەكانی حكوومەتەكانی توركیاوە ئەم شارانە بوونەتە هەژارترین شاری توركیا.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە تا ئێستە هیچ یەك لە حكوومەتەكانی توركیا بۆ بۆژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری شارە كوردییەكان هیچ جۆرە پرۆژەیەكیان پێشكەش نەكردووە و بە هیچ شێوەیەكیش پشتگیریان لە هیچ جۆرە پرۆژەیەك بۆ بۆژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری ئەو شارانە نەكردووە.
Top