خه‌نده‌قی كه‌ركوك له‌قۆناغی ته‌واوبوندایه
پارێزگاری كه‌ركوك به PUKmediaی راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت خۆی بته‌قێنێته‌وه‌و كارێكی تیرۆریستی وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ر گازینۆكهی حوزه‌یران بكات رێگریكردن له‌و كارانه كارێكی زه‌حمه‌ته.
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم راشیگه‌یاند: وه‌ك ئیداره‌ی كه‌ركوك و لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك پلانی باشمان هه‌یه بۆ باشكردنی باری ئه‌منی له‌كه‌ركوك، زۆر هه‌نگاو هه‌یه ده‌كرێت بنرێت بۆ باشكردنی باری ئه‌منی له‌كه‌ركوك كه هه‌مووی لای ئیداره‌ی كه‌ركوك نییه، به‌ڵكو به‌شی زۆری په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌تی به‌غداو به‌شێكیشیان په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌وه‌شی وت: به‌گشتی باری ئه‌منی له‌كه‌ركوك ئارامه‌و ئه‌گه‌ر بچیت له‌ناو بازاڕ خه‌ڵك به‌ئاسایی كاری خۆی ده‌كات و فه‌رمانگه‌كان كاری خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك وتم په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وی هه‌ینی رابردووی گه‌ڕه‌كی حوزه‌یران كه‌كرایه سه‌ر گازینۆكه ئه‌و باره‌ی جوڵاند ده‌نا بارودۆخی ئه‌منی كه‌ركوك نه وه‌ك به‌غداو نه‌وه‌ك هه‌ندێ ناوچه‌ی دیكه‌ی عیراقه.
سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نه‌شی له‌پشت په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر گازینۆكهی حوزه‌یرانه‌وه هه‌یه د.نه‌جمه‌ددین كه‌ریم وتی: به‌پێی ئه‌و ئه‌زمونانه‌ی هه‌یه‌و ئه‌زمونی كاره تیرۆریستیه‌كان له‌عیراق و ناوچه‌كه‌ش هه‌یه دهردهكهوتوه كه كاری خۆكوژی ته‌نها له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده‌وه ده‌كرێت، بۆیه ده‌ڵێین ئه‌و په‌لاماره‌ش له‌لایه‌ن قاعیده‌وه كراوه.
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم راشیگه‌یاند: عیراق له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه تائێستا دوور نه‌بوه له‌شه‌ڕی ناوخۆیی و له‌ساڵانی 2006-2008 ئه‌و شه‌ڕه زۆر به‌گه‌رمی له‌نێوان شیعه‌و سوننه‌دا له‌عیراق هه‌بوه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك هێوربۆتهوهو له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق له‌مانگی 12/2011ه‌شه‌وه ئه‌و شه‌ڕه جارێكی تر له‌عیراق سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و ئه‌مجاره‌یان به‌ره‌و زیادبوونیش رۆیشتووه و شه‌ڕه‌كه له‌زۆر ناوچه مه‌سه‌له‌ی تایه‌فی و قه‌ومیشی تێكه‌وتووه‌و ئه‌گه‌ری زیادبونیشی لێده‌كرێت كه شه‌ڕه‌كه له‌نێوان سوننه‌و شیعه‌دا زیاتر ببێت كه ئه‌و لایه‌نه كاریگه‌ریی نائارامی ره‌وشی ده‌وروبه‌رو به‌تایبه‌تیش بارودۆخی سوریای به‌سه‌ره‌وه هه‌یه دوای ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕی ئه‌هلی له‌سوریا سه‌ریهه‌ڵداوه‌و خه‌ریكه ئه‌و شه‌ڕه بۆ ناوخۆی عیراقیش ده‌گوازرێته‌وه.
وتیشی: پێویسته بۆ رێگه‌گرتن له‌و لایه‌نه حكومه‌تی عیراق پلان و به‌رنامه‌ی خۆی هه‌بێت، له‌و روه‌وه ره‌خنه‌ی خۆمان به‌حكومه‌تی عیراق گه‌یاندوه كه‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی عیراق خروقاتێكی زۆری تێدایه به‌تایبه‌تیش لهسهركردهكانیاندا كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تیرۆریستان به‌ئاسانی بتوانن پیلانه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌وه‌شی وت: یه‌كێك له‌كێشه‌كان ئه‌وه‌یه كهدامهزراندنی به‌رپرسی هێزه ئه‌منیه‌كان و گواستنه‌وه یان لابردنیان هه‌مووی به‌ده‌ستی به‌غدایه.
سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵی پۆلیسی كه‌ركوكیش د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك وتی: پۆلیسی كه‌ركوك قوربانیه‌كی زۆریداوه‌و ئه‌و سه‌ركردانه‌ش كه له‌پۆلیسی كه‌ركوكدان ده‌زانین ره‌خنه‌یان لێده‌گیرێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وان گیانی خۆیان بهختكردوهو كه‌سی وایان تێدایه كه‌چه‌ندینجار له‌مردن رزگاری بووه‌و بۆ زۆر مه‌سه‌له‌ش كه‌په‌یوه‌ندی بهدیجلهوه هه‌یه یان په‌یوه‌ندی به‌دروستكردنی خه‌نده‌قی كه‌ركوكه‌وه هه‌یه یان بهگۆڕانكاریهكهوه هه‌بووه كه به‌غدا هه‌وڵێداوه له‌كه‌ركوك بیسه‌پێنێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ناو پۆلیسی كه‌ركوك به‌رامبه‌ریان وه‌ستاون و ته‌نها پابه‌ندی بڕیاری ئیداره‌ی كه‌ركوك و لیژنه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك بوون هه‌رچه‌نده ئه‌و لایه‌نه ره‌نگه زیانی بۆ شه‌خسی ئه‌و كه‌سانه هه‌بوو بێت و ره‌نگه رۆژێكیش بێت توشی ئه‌زیه‌ت بێت و روبه‌رووی لێپێچینه‌وه‌شیان بكاته‌وه.
له‌باره‌ی ره‌خنه‌ی كه‌سانێك له‌سایت و رۆژنامه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌هۆكاری ناجێگیربوونی باری ئه‌منی له‌كه‌ركوك ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئیداره‌ی كه‌ركوك، د.نه‌جمه‌ددین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك وتی: سه‌یرم دێت له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ندێجار ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له‌پۆلیسی كه‌ركوك ده‌گرن، له‌كاتێكدا ئه‌وه پۆلیسی كه‌ركوكه كه‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌قی كه‌ركوك ده‌كات و من دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه‌هه‌ندێ له‌و ره‌خنانه‌ی كه‌به‌ناوی گله‌ییه‌وه ده‌یكه‌ن زیاتر بۆنی حزبایه‌تی لێدێت وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌بۆنی چاكبوونی باری كه‌ركوكیان لێبێت و هه‌ندێ له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن پێیان خۆشه شتی خراپ روو بدات بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌ها وامان وت، به‌ڵام كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موو گرنگی به‌پاراستنی خه‌ڵكی كه‌ركوك بده‌ین و مه‌سه‌له‌ی حزبایه‌تی و تایه‌فی و مه‌سائیلی ره‌گه‌زپه‌رستی بخه‌ینه لاوه جا چی كورد یان توركمان یان عه‌ره‌ب بیكات به‌هه‌موو حزبهكانهوهو به‌حزبه كوردیهكانیشهوه.
سه‌باره‌ت به‌دواین هه‌نگاوی دروستكردنی خه‌نده‌قی كه‌ركوكیش پێی گه‌یشتوه پارێزگاری كه‌ركوك وتی: سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌غدا دروستكردنی خه‌نده‌قه‌ی پێ باش نه‌بوو ئێمه سوور بووین له‌سه‌ر دروستكردنی له‌پێناو خزمه‌تی خه‌ڵكی كه‌ركوك و ئێستاش هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌قه‌كه لهتهواوبوندایهو دوای ئه‌وه ده‌ست به‌قۆناغه‌كانی تری دوای هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌قه‌كه ده‌كه‌ین.
PUKmedia عومه‌ر غه‌ریب - كه‌ركوك
