ئەمڕۆ لە هەولێر 2 گەنج خنكان

ئەمڕۆ لە هەولێر 2 گەنج خنكان
15ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- ئەمڕۆ دووشەممە گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ، كە دانیشتووی شاری هەولێرە، لەگەڵ ئافرەتێكی بە رەگەز سووری لەناو دەریاچەی دەستكردی پاركی سامی عەبدولڕەحمان خنكان.

سەفین عەبدولقادر، سەرپەرشتیاری كرێكارانی پاركی سامی عەبدولڕەحمان، بە (رووداو)ی راگەیاندوه (ژنەكە بە مەبەستی شۆرینی دەموچاوی چۆتە سەر لێواری دەریاچەكە و كەوتۆتە ناو ئاوەكە، كوڕێكی كرێكاری پاركەكەشمان، كە ویستبووی فریای بكەوێت و رزگاری بكات، خۆی فڕێداوەتە نێو ئاوەكە، بەڵام نەك ژنەكەی بۆ رزگار نەكرا، بەداخەوە خۆشی خنكا).

سەرپەرشتیاری كرێكارانی پاركی سامی عەبدولڕەحمان، گوتیشی (هەردوو تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادەوەری هەولێركراون).
Top