د.ئه‌رسه‌لان بایز : ئه‌وه‌ى ئێمه كردمان كارێك بوو بۆ لێك نزیك بوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان
لهروونكردنهوهیهكدا له گه‌ڵ كادیر‌و ئه‌ندامانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له سنورى پشده‌ر د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌باره‌ت به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان كه ئێستا یاساكه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئیمزا كراوه بۆ 1 ی نۆڤه‌مبه‌ر به‌مه‌رجێك هه‌ڵبژاردن له 21/9 و له‌كاتی خۆیدا بكرێت له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ، بە پێی گەواڵێکی پوک میدیا د. ئه‌رسه‌لان بایز روونیكرده‌وه كه ئه‌و دوو درێّژكردنهوهیه دوای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بووه بۆلای لایه‌نه سیاسیه‌كان دوای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوور، دروست نه‌بوو هه‌ڵوێسته‌كان له‌یه‌ك دووربوون و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان توشی بۆشایی یاسایی و ده‌ستووری نه‌بێت ئه‌و ماوانه درێژ كرانه‌وه ئه‌وه‌ش بۆئه‌وه‌یه كه‌لایه‌نه سیاسیه‌كان كاتی زیاتریان پێ بدرێت تا بگه‌ن به رێككه‌وتن و هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانێكی یاسایی و سیاسی ده‌ربازی ببێت. گوتیشى : بۆ ئه‌م قۆناغه ئه‌مه چاره‌سه‌رێكى باش بووه
