چارەسەر كردنی پرسی كورد و كۆتایی هێنان بە مەسەلەی پەكەكەیە

چارەسەر كردنی پرسی كورد و كۆتایی هێنان بە مەسەلەی پەكەكەیە
15ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- وەزیری كشتووكاڵی توركیا مەهەدی ئەكەر لە شاری دیاربەكر لە كۆبوونەوەیەكی كراوە لەگەڵ دانیشتوانی ئەو شارەدا باسی قۆناغی چارەسەری و ئارمانجەكانی حكوومەتی توركیای لەم قۆناغە كرد و گوتی: ئارمانجی سەرەكی ئێمە چارەسەر كردنی پرسی كورد بە رێگای دیالوگە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەری توركی بڵاویكردووەتەوە كە وەزیری كشتووكاڵی توركیا مەهدی ئەكەر رایگەیاندووە، ئارمانجی حكوومەتی توركیا لە قۆناغی چارەسەری دابەش كردنی توركیا و دابراندنی تورك و كورد نییە، بەڵكو حكوومەت دەیەوێ لە چوارچێوەیەكی دیموكراتیك و سەردەمییانەدا بە دانووستان پرسی كورد چارەسەر بكات و كۆتایی بە مەسەلەی پەكەكە بهێنێت.

ئەكەر لە كۆتایی قسەكانیدا داوای لە خەڵك و رێكخراوە مەدەنییەكانی شاری دیاربەكر كرد كە بۆ ئەوەی ئاشتی و ئارامی و تەبایی باڵ بە سەر توركیادا بكێشێت پێویستە پشتگیری لە هەنگاوەكانی چارەسەر كردنی پرسی كورد بكەن.
Top