یەکێتی: نەوشیروان مستەفا تەمەنی تێپەڕیوە
لە وتارێکیدا لەژێر ناوی \""ئۆپۆزسیۆنی بێ‌ئومێد له نێوان گۆڕان و دوو حزبه ئیسلامییه‌كه‌دا\"" کە لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، زمانحاڵی یەکتیی نیشتمانیی کوردستاندا بڵاو کراوەتەوە، ئازاد جوندیانی دەڵێت، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له كوردستان، كه به میكانیزمه‌كانی دیموكراسی نه‌یانتوانی ده‌سته‌ڵات بگرنه ده‌ست، په‌نایان برده‌به‌ر شێوازی تری له بابه‌تی خۆپیشاندان و توندوتیژیی سه‌رشه‌قام و دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر دووبه‌ره‌ی دژ و ناكۆك. كاتێك له‌و پلانهشیاندا سهرنهكهوتنو جارێكی كه‌ش به‌شیان شكست بوو.
جوندیانی باوەڕی وایە کە \""هه‌ڵه‌ی كوشنده بۆ ئۆپۆزسیۆن تا ئێستاش له‌وه‌دایه، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی سازانیان وه‌لا ناوه و جگه له ره‌ش و سپی هیچ ره‌نگێكی تر نابینن، هه‌رچه‌نده توشبوونیان به نه‌خۆشیی كوێریی ره‌نگ، زاده‌ی بێئومێدبوونی خۆیانه، به‌ڵام بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم و یه‌كێتی و پارتی‌یش بێكێشه و كۆسپ نییه. به تایبه‌تی به هۆی زاڵبوونی تێزی (یان بۆ من یان بۆ هیچ كه‌س نا) لای ئۆپۆزسیۆن، كه بۆته تاكه بنه‌مای سیاسه‌تكردنی حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن.\""
جوندیانی لە وتارەکەیدا هاوکات دەڵێت، ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كه‌رت كرد و ئایندهی خۆی له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی تیۆری بنیات نا، كه دواجار بۆ ئه‌ویش و بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و بۆ چاودێرانیش به ته‌واوی روون بووه‌وه، له هه‌مووان زیاتر بێئومێده.
جوندیانی جەخت دەکاتەوە لە بێئومێدبوونی نەوشیروان مستەفا و دەڵێت: به تایبه‌تی كه ته‌مه‌نیشی چیتر یاریده‌ی نادا، كورد \'وته‌نی ته‌مه‌نی تێپه‌ڕی و ده‌سته‌ڵاتی نه‌گرته ده‌ست.\""
زمانحاڵی یەکتێی زیاتر ڕوونی دەکاتەوە: \""ئه‌و بێ ئومێدییه‌ی به ئایندهی سیاسیی خۆی له یه‌كێك له كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌یدا به ڕوونی ده‌ربڕی كاتێ رایگه‌یاند، كه ئیتر ئه‌بێ بچنه ده‌سه‌ڵات. بێ ئه‌وه‌ی روون بكاته‌وه چ چوونه ده‌سه‌ڵاتێك، به هه‌ڵبژاردن و بردنه‌وه، یان دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆی 17ی شوبات، یاخۆ به شێوازێكی تر؟ ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه نه‌وشیروان مسته‌فا ئیتر تاقه‌تی چووه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن بمێنێته‌وه، چونكه باش ئه‌زانێ كه ئیدی ئۆپۆزسیۆن بوون به نه‌مه‌تی ئێستایان هیچ نییه جگه له كه‌ڵه‌كه‌كردنی پتری شكست و لاته‌ریك بوون له واقیع و له پڕۆسه‌ی سیاسی كوردستان و مانه‌وه‌یان به‌وجۆره، راكردنه به‌ره‌و نوخته‌ی كوژانه‌وه.\""
جوندیانی زیاتر جەخت لە بێئومێدبوونی نەوشیروان مستەفا دەکاتەوە لەسر ئەو باوەڕەیە: \""ئه‌بێ هه‌موومان ده‌سته‌ودوعا بوه‌ستین كه نه‌وشیروان مسته‌فا، له ئه‌نجامی بێ ئومێد بوونه‌كه‌ی به ئایندهی سیاسی خۆی، كوردستان به قهڵبهیهكی تردا نه‌دا، چونكه هه‌میشه ئه‌بێ له كه‌سی ئومێد نه‌ماودا چاوه‌ڕوانی كاره‌ساتیش بكه‌ین.\""
ئازاد جوندیانی دەربارەی دوو هێزە ئیسلامییەکەی نێو بەرەی ئۆپۆزسیۆنیش پێی وایە کە ئیسلامییه‌كان كوێرانه خۆیان به گۆڕانه‌وه گرێداوه.
جوندیانی نووسیویەتی: \""ئه‌وه‌ی لێره‌دا زۆر جێی سه‌رنجه سیاسه‌تی حزبه ئیسلامییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه، ئه‌وان كه هه‌م خۆیان‌و هاوپه‌یمانه‌كه‌یان له كوردستان شكستیان هێناوه و، قووڵاییه ئیسلامییه ناوچهییهكهشیان شكستیان پێ هێنراوه، به‌ڵام هێشتا وه‌ك گۆڕان نین كه هه‌موو فاكته‌ره‌كانی هێزیان له ده‌ست دابێ، چونكه له لایێكه‌وه، كه‌م یان زۆر قاعیده‌یه‌كی عه‌قیده‌تییان هه‌یه و سه‌ركرده‌كانیشیان له ته‌مه‌نی بێ كارابووندا نین و پێشووتریش سیاسه‌تی موشاره‌كه و شه‌راكه‌تیان له‌ده‌سه‌ڵات تاقیكردۆته‌وه، بۆچی بێ په‌رۆش بوون به‌ئاینده‌ی حزبه‌كانیان تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه، ئه‌گه‌ر لێم نه‌گرن، ئاوا كوێرانه خۆیان به سیاسه‌ت و ستراتیژه‌كانی رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه گرێداوه؟\""
ئەو دەڵێت \""پێموانییه كه نهرێكخهری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و نه ته‌كاندان بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر سیاسه‌تی چوار ساڵی رابردوویان فریادره‌سیان بێ،... هاوکات ئاماژەیشی داوە \""ئه‌توانم ئه‌وه بڵێم، كه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌یكه‌ن راكردنه به‌ره‌و هه‌ڵدێر و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌یه له پرده‌كانی واقعیه‌تی سیاسی، كه هێشتا هه‌موویان نه‌ڕووخاون.\""
جوندیانی ڕووی پرسیار له حزبه ئیسلامییەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکاتو دەڵێت: \""یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ چیان له‌و زه‌واجه كاسۆلیكییه ده‌ستكه‌وتووه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان؟ (ببوورن وه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌كی سیاسی بهكارمهێناوهو هیچ مانایه‌كی تر هه‌ڵناگرێ)، ئایا وه‌ك سروودی ئینته‌رناسیۆنال ئه‌ڵێ، گۆڕان ئاخرین شه‌ڕی سه‌روماڵه ئه‌یكات، دووحزبهكهش ئاخرین شه‌ڕی سه‌روماڵه ئه‌یكه‌ن؟\"""
