شاندێکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا چەند کۆبونەوەی گرنگ لە پەرلەمانی ئەوروپا ئەنجام دەدا
لەو چوارچوەیەدا ئاژگەیی ئاماژەی کرد بە سەردانی بەرێز خاتوو \'\' کاترین ئاشتۆن\'\' بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی بەڕێزیان لەگەڵ جەنابی سەرۆکی هەرێم و ڕێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو کۆبوونەوانەی بە گرنگ و پڕبایەخ وەسفکرد.
هەر لەو بارەیەوە ئاژگەیی ئەوەی خستەڕوو کە یەکێتی ئەوروپا بە درککردن بە گرنگیی پێگەی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان، سیاسەتێکی کارا و کراوانەتر بەرامبەر بە هەرێم پەیڕەو دەکاو سەردانەکەی خاتوو کاترین ئاشتنین بەرجەستەبوونی ئەو سیاسەتە نوێیەیە. لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا کۆمەڵێک پرسی گرنگ باسیان لێوەکرا لەوانە سەردانی شاندێکی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ هەرێمی کوردستان لە ماوەی داهاتوودا و هەروەها ڕێکارەکانی ناساندنی جینۆسایدی کورد لە لایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە و هەنگاوەکانی ئایندە لەو بارەیەوە بە ووردی تاوتوێکران و باس لە پرۆگرامی سەردانی شانێک لە پەرلەمانتارای پەرلەمانی ئەوروپا بۆ هەرێمی کوردستان کرا کە بڕیارە لە ئەیەندیەکی نزیک ئەنجام بدرێت.
کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا
هەر لە چوار چێوەی کار و چاڵاکیەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەووروپا دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی نوێنەرایەتی، لەگەڵ خاتوو دنێڤ بەرپرسی دێسکی ڕۆژهەڵاتی ناوەند و ووڵاتانی باکوری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا کۆبووە. لە میانەی نێوەڕۆخوانێکدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکای فیدرال باسیان لێوەکرا.
لە سەرەتای دانیشتنەکەدا دلاوەر ئاژگەیی باسی لە دواسەردانی خاتوو کاترین ئاشتن بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەولێر کرد و هیوای خواست کە وولاتی بەلجیکا سیاسەتێکی کاراتر بەرامبەر هەرێمی کوردستان بخاتەگەڕ .
لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا باس لە پەیوەندیە بازرگانییەکان کرا و لەو بارەیەوە خاتوو دنێڤ ڕایگەیاند کە وەزارەتی دەرەوە بە هاوکاری ژوری بازرگانی بەلجیکا و باڵوێزخانەی عێراق و چەند ئاژانسێکی بازرگانی ئەو ووڵاتە، سەرگەرمی بەستنی یەکەمین کۆنفرانسی بازرگانی تایبەت بە بەلجیکا و عێراقن کە وابڕیارە لە مانگی نشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لە برۆکسل بەڕێوەبچێت. لە لای خۆشیەوە دلاوەر ئاژگەیی پێشوازی
لەو هەنگاوە کرد و هیوای خواست کە بەشێکی کۆنفرانسەکە تەرخان بکرێت بۆ هەرێمی کوردستان. هەر لەو بارەیەوە نوێنەری حکومەتی هەرێم ئامادەیی نوێنەرایەتی نیشاندا بۆ هەر هاوکارییەک لە پێناو سەرخستنی کۆنفراسەکەدا و خاتوو دنێڤیش سوپاسی ئەو هەڵوێستەی کرد و بەڵێنی دا کە داواکەیان بەهەند وەربگرن و لەو بارەیەوە ڕاوێژو گفتوگۆ لەگەڵ ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکەدا بکەن. لە دیدارەکەدا باس لە هەندێک پرسی پەیوەندار بە پرۆتۆکۆڵ و خزمەتگوزارییە قنسوڵگەرییەکان و چۆنێتی ئاسانکردنی پێدانی ڤیزەی بەلجیکی بۆ هاولاتیانی هەرێم تاوتوێکرا و هەردوولا جەختیان لە سەر گرنگیی دانیشتن و چاوپێکەوتنی بەردەوام، لە پێناو پێشخستنی پەیوەندی دوولایەنەی نێوان هەرێمی کوردستان و وولاتی بەلجیکای فیدڕال دا کردەوە.
هەر لە درێژەی ئەو کار و چالاکییەکانە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی لە سەر بانگهێشتی فەرمی، دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بە یاوەری زانا کوردە ڕاوێژکاری نوێنەرایەتی بەشداریکرد لە مەراسیمی \"\""رۆژی نەتەوەیی هەرێمی فلاندەرز\""\"" (Flnaders National Day) کە یەکێکە لە سێ هەرێمەکەی ووڵاتی بەلجیکا و گەورەترین و زەنگینترین هەرێمی ئەو ووڵاتەیە.
لە میانەی مەرسایمەکەدا نوێنەری حکومەتی هەرێم و شاندەی یاوەری لە لایەن سەرۆکوەزیران هەرێمی فلاندەرز، بەڕیز (کریس پیتەرز) و وەزیر و گەورە بەرپرسانی ئەو هەرێمەوە بەخێرهاتنیان لێ کرا. هەر لە میانەی مەراسیمەکەدا شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەڕیز سەرۆکوەزیرانی هەرێمی فلاندەرز گفتوگۆیان لە بارەی پەیوەندییەکانی هەردولاوە کرد و لە لای خۆیەوە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای خواست کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی فلاندەرز لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرەو پێش بچێت و لەو بارەیەوە پێشنیاری دانیشتنی لە ئاستی بالادا کرد.
لە لای خۆشیەوە بەڕێز کریس پیتەرز بە گرنگییەوە باسی لە هەرێمی کوردستان کرد و ئەو داوایەی قبووڵکرد و هیوای خواست لە نزیکترین دەرفەتدا چاوی بە گەورەبەرپرسانی هەڕێمی کوردستان بکەوێ. هەر لە میانەی مەراسیمی ڕۆژی نەوتەوەیی فلاندەرزدا شاندی نوێنەرایەتی چاوی بە باڵوێز و دپلۆماتکارانی زۆرێک لە وولاتان کەوت و بە گشتی ڕەوش و پێگەی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی لەگەل دنیای دەرەوە، بابەتی سەرەکی ئەو گفتوگۆیانە بوون. شایانی باسە کە هەرێمی فلاندەرز و هەرێمی کوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەنگاویان ناوە بۆ بەستنی پەیوەندی فەرمی.
لەو چوارچێوەیەدا وەک هەنگاوێکی گرنگ، لە مانگی ئاداری ساڵی 2009دا پەرلەمانی فلاندەرز بە کۆی دەنگ بڕیارێکی سەبارەت بە بەستنی پەیوەندی دبلۆماسی و ئابووری و فەرهەنگی لەگەل هەرێمی کوردستاندا پەسەند کرد و لە پاش ئەوەش لە هەنگاوێکی گرنگدا، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مانگی 11ی هەمان ساڵدا سەردانی پەرلەمانی هەرێمی فلاندەرزی کرد کە ئەوەش ڕەوتی پەیوەندییەکانی نێوان هەردولای بە ئاستێکی باڵاتر گەیاند."
