سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری كه‌ركووك ئیدانه ده‌كات
ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ئەوەی بە توندی ئەو كردەوە نامرۆڤانەیە شەرمەزار دەكەین، هاوكات سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئه‌و كاره چه‌په‌ڵه دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ بریندارانه‌كان دەخوازین. داوایش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دەكەین هەوڵەکانی خۆیان بۆ دۆزینەوەی تاوانباران بخەنەگەڕ تا بەسزای یاسایی بگەیەندرێن. پێویستیشە رێوشوێنه‌كانی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان توندتر بكه‌ن تا تیرۆیستان نه‌توانن ئاسوده‌یی خه‌ڵكی تێكبده‌ن.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
13/7/2013
