کەمپینێک بۆ ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتیان بە ئامانجی گرنگیدان بە ژینگەو پاک راگرتنی شوێنە گشتیەکان

کەمپینێک بۆ ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتیان بە ئامانجی گرنگیدان بە ژینگەو پاک راگرتنی شوێنە گشتیەکان
13ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- رێکخراوی پەری کەمپینێکی ھۆشیاری ژینگەپارێزی لە پارێزگای ھەولێرو دەوروبەری دەست پێکرد، مەبەست لەم ھەلمَەتە لە وەرزی ھاوین زیاتر بۆ ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتیانە لە گرنگیدان بە پاک و خاوێنی شەقام و کۆلانەکان و سەوز راگرتنی شوێنە گشتیەکان، لە پەراوێزی کەمپینەکە رێکخراوی پەری کە رێکخراوێکی ناحکومی سوود نەویستە و ئەندامە لە فدراسیۆنی رێکخراوە ناحکومییەکان، ئەرکی زیاتر لە ١٠٠ درەختی گرتۆتە ئەستۆی خۆی و بەھاوکاری شارەوانییەکان بۆ رواندینیان، لە ھەمان کاتیشدا کەمپێنێکی ھۆشیارکردنەوەی لە رێگای دەزگاکانی راگەیاندن و کردنەوەی خول تایبەت و بڵاوکراوە و پۆستەر بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە مەترسیەکانی پیسبونی ژینگە دەست پێکردووە، رێکخراوەکە داوا لە ھاووڵاتیان دەکات پاک و خاوێنی بکەن بە بنەمایەک بۆ ژیانێکی تەندروست و شارستانیانە و داھاتووی تەندروستێکی باشی نەوەکانیان لەبەر چاو بگرن.
Top