ھاووڵاتیان بەشداری لە پاراستنی ئاژەڵی کیوی دەکەن
عەقید شوان محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان راگەیاند: لە ئێستادا لە رێگە وشکانیەکانی سنوری شارۆچکەی کفری لە گەرمیان ژمارەیەک ھاووڵاتی خێرخواز و دۆستی ژینگەو ئاژەڵان لەسەر ئەرکی خۆیان ھەستاون بە لێدانی بیری ئیرتیوازی، ئەوە جێگەی دەستخۆشیە و ئەو ھەنگاوە رۆلێکی باشی دەبێت لە پاراستن و ھێشتنەوەی ئاژەڵە کێویەکان و بەجۆرێک لە جۆرەکان ھاوکاری کردنی ئێمەشە وەک پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان.
