تەقینەوەکەی کەرکووک ٣٨ کوژراوی لێکەوتەوە

تەقینەوەکەی کەرکووک ٣٨ کوژراوی لێکەوتەوە
13ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- ئێوارەی رۆژی هەینی بە هۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەکەرکووک ، ٣٨ کەس گیانیان لەدەست دا و ٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.


بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە کەرکووکەوە، ئێوارەی دوێنێ، هەینی، دوای بەربانگ، خۆکوژێک خۆی بە گازینۆ کلاسیکۆی شەقامی عەبدوڕەحمان داکرد و خۆی تەقاندەوە.

دانیشتوانی ناو گازینۆکە دوای بەربانگ لەم گازینۆیە کۆبوونەتەوە و خەریکی یاریی سینی و زەرف بوونە. لەوکاتەدا خۆکوژێک دوای ئەوەی هاواری \"اللەاکبر\"" کردووە، خۆی پێدا تەقاندوونەتەوە."
Top