وەزارەتی كارەبا هەواڵی پێدانی ٢٤ كاژێر كارەبا بە هاووڵاتیان لە مانگی رەمەزاندا رەتدەكاتەوە

وەزارەتی كارەبا هەواڵی پێدانی ٢٤ كاژێر كارەبا بە هاووڵاتیان لە مانگی رەمەزاندا رەتدەكاتەوە
11ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا هەواڵی پێدانی ٢٤ كاژێر كارەبا بە هاووڵاتیان لە مانگی رەمەزاندا رەتدەكاتەوە.

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كارەباوە

دوای بڵاوكردنەوەی هەواڵی پێدانی 24 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتیان لە مانگی ڕەمەزاندا لەلایەن هەندێك لە ڕاگەیاندنەكانەوە، بەپێویستی دەزانین ئەم ڕوونكردنەوە بدەین.

دوای سەردانی یاسین شێخ ئەبوبەكر ماوەتی وەزیری كارەبا بۆ پارێزگای سلێمانی و ئەنجامدانی چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ هەریەكە لە پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرانی كارەبا لەو پارێزگایە، هاوكات كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیشی بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ئەنجامدا، كە تێیدا تەنیا باس لە پێدانی كارەبا لە مانگی حوزەیران كرا كە وەزارەت توانی 23 كاتژمێر و 27 دەقیقە كارەبا بە هاوڵاتیان بدات، بەهیچ شێوەیەك باس لە پێدانی كارەبا بە 24 كاتژمێر بۆ مانگی ڕەمەزان نەكراوە، هەندێك لە ڕۆژنامەنوسان و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دوور لە داتا و زانیاریەكانی راگەیاندنی وەزارەت كە تەنیا باس لە پێدانی 23 كاتژمێر كارەبا كراوە، باسیان لە 24 كاتژمێر كارەبا كردووە كە ئەمە هەواڵێكی بێ بنەما و دوور لە ڕاستی بووە. وەزارەتمان بەپێی بەرنامەی دارێژراو بەرهەمهێنان و دابەشكردنی كارەەبا پیادە دەكات ، بەهۆی بارزۆری سەر محاویلە و فیدەرەكانی گەرەكەكان و روودانی گرفتی تەكنیكی لەیەكەكانی بەرهەمهێنان بۆ ماوەیەكی كورت و كاتی بەنامە تێك دەچێ و دەگەرێتەوە دۆخی خۆی . جارێكیتر وەزارەت دووپاتی تەواوی تواناكانی خۆی دەكاتەوە كە باشترین و زۆرترین خزمەتگوزاری كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكات.
Top