موعەمەر گۆلەر: قۆناغی چارەسەری قۆناغێكی یاساییە

موعەمەر گۆلەر: قۆناغی چارەسەری قۆناغێكی یاساییە
11ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- وەزیری ناوخۆی توركیا موعەمەر گۆلەر لە كۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی سۆمال رایگەیاند كە توركیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد و دیموكراتیزە كردنی سیستەم دەستی بە هەنگاوی گرنگ كردووە و ئەو قۆناغەی كە ئێستە لە ئارادایە قۆناغێكی یاساییە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی فەرمی ئاكەپە بڵاوی كردووەتەوە كە وەزیر ناوخۆی توركیا موعەمەر گۆلەر باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردی كردووە گوتوویەتی: قۆناغی چارەسەر كردنی پرسی كورد قۆناغێكی یاساییە و لەم قۆناغەدا هیچ كەس و لایەنێك بووی نییە لە دەرەوەی چوارچێوەی یاساكاندا هەڵسووكەوت بكات یا خۆ هەوڵ بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی دەوڵەتی توركیا بدات.

ناوبراو لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا جەختی لە سەر هۆكاری دەست پێ نەكردنی مەرحەلەی دووەمی قۆناغی چارەسەری كردووە و گوتوویەتی: بە هۆی چەندین رووداوەوە تا ئێستە مەرحەلەی دووەم دەستی پێ نەكردووە و یەكێك لەم هۆكارانەیش كۆتایی نەهاتنی پرۆسەی كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكەیە چوونكە سەرەتایش وا بریار بووە كە كاتێك پرۆسەی كێشانەوە كۆتایی پێهات ئەوا ئەو كات دەست بە مەرحەلەی دووەم بكرێت.
Top