سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان لیژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ى بۆ زیاده‌ى نایاسایى ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى هه‌رێم پێكهێنا
تارق جه‌وهه‌ر رایگه‌یاند ئه‌و لیژنه‌یه به مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و داخوازیه پێکهاتووه كه له سه‌رتاى مانگى حوزه‌یران ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار پێشكه‌شیان كردبوو له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه زیاده‌ى نایاسایى له ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى هه‌رێم روویداوه.
تارق جه‌وهه‌ر وتیشی سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان پێشتریش له 9/6/2013 له‌به‌ر رۆشنایى یاداشتى 39 په‌رله‌مانتار، نووسراوێكى ئاراسته‌ى كۆمیسیۆن كرد و داواى زانیارى له‌باره‌ى راستى ئه‌و زیادبوونانه كردبوو كه له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2009 له رێژه‌ى دانیشتوانى هه‌ر سێ پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك روویداوه.
ئه‌گه‌رچى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان به نووسراوێكى فه‌رمى له 25/6/2013 وه‌ڵامى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى دایه‌وه، به‌لام بۆ به‌دواداچوون و دڵنیابوونى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگه، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان رۆژى 7ى ته‌مووزى 2013، به پشتبه‌ستن به حوكمى برگه (ب) له ماده‌ى 48 له په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، و له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌و داخوازیهى كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له ئهندامانانى په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شكرابوو، سه‌رۆكایه‌تى بریاریدا لیژنه‌یه‌كى لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌م دواییه له‌سه‌ر زیاده‌ى نایاسایى ژماره‌ى ده‌نگده‌ران له‌هه‌رێم روویداوه.
به‌پێى بریاركهش ئه‌م لیژنه‌یه ماوه‌ى 15 رۆژی له به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ بكات.
