لە مانگی رەمەزاندا لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان پلانی نوێی ئەمنی جێبەجێ دەکرێ

لە مانگی رەمەزاندا لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان پلانی نوێی ئەمنی جێبەجێ دەکرێ
١٠ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- ھێزە ئەمنیەکانی ھەرێمی کوردستان لە چوار چیوەی پلانێکی تایبەتدا لە سەرجەم ھەرێمی کوردستان، ئەمنیەتی شارەکانی کوردستان دەپارێزن و تا بەرەبەیانیش ھێزەکانی ئەمنی لە ئەرگێران دەبن.

ھاوکات ھەموو ساڵێک لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، بۆ ئەوەی دۆخێکی ئارام و سەقامگیر لە سەرجەم لایەنەکان بە تایبەتیش لایەنی ئەمنی بێتە ئاراوە، بەو پێیەی لە مانگی رەمەزاندا تا بەرە بەیان بازاڕەکانی کوردستان کراوە دەبن و ھاووڵاتیان تا پارشیوان لە بازاڕەکان دەبن، ھێزەکانی ئەمنی بە ھاوبەشی لە پلانێکی ئەمنیدا جگە لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی لە رۆژانی ئاسایی، تا بەرە بەیانیش لە ئەرک دەبن.

عەمیدی مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر راگەیاند: وەک ساڵانی پێشوو ھێزەکانی ئەمنی لە چوار چیوەی پلانێکدا جگە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، تا بەرە بەیانیش لە ئەرک دەبن و لە بازاڕ و شوێنە گشتیەکاندا دەبن بۆ ئەوەی دۆخێکی سەقامگیر بۆ ھاووڵاتیان بھێننە ئاراوە، ئەم پلانە تا دوا رۆژی رەمەزان بەردەوام دەبێ.
Top