پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکھێنا
تارق سارمەمی ئەوەشی راگەیاند: سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پێشتریش لە ٩/٦/٢٠١٣ لەبەر رۆشنایی یاداشتی ٣٩ پەرلەمانتار نووسراویکی ئاراستەی کۆمسیۆن کرد، وداوای زانیاری لەبارەی راستی ئەو زیادبوونانە کردبوو کەلەوەتای ھەلبژاردنەکانی ٢٠٠٩ لە ریژەی دانیشتوانی ھەرسێ پاریزگای ھەولیر وسلیمانی و دھۆک روویداوە.
ئەگەرچی کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکان بەنوسراوێکی فەرمی لە ٢٥/٦/٢٠١٣ وەلامی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دایەوە، بەلام بۆ بەدواداچوون ودلنیابوونی زیاتر لەسەر ئەم پرسە گرنگە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان رۆژی ٧ ی تەمووز ی ٢٠١٣، بە پشت بەستن بە حوکمی برگە ( ب) لەمادەی ٤٨ لەپەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، و لەبەر رۆشنایی ئەو داخوازیەی کەلەلایەن ژمارەیەک لەئەندامانانی پەرلەمانەوە پێشکەشکرابوو، سەرۆکایەتی بریاریدا لیژنەیەکی لێکۆلینەوە پێکبێت لەسەر ئەوەی لەم دواییە لەسەر زیادەی نایاسایی ژمارەی دەنگدەران لەھەرێم رووویداوە . لەرۆژی ٨ی تەمووزوەوە لیژنەکە دەستی بەکارەکانی کردووە، بەپێی بریارەکەش ئەم لیژنەیە ماوەی ١٥ رۆژی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی ئەرکەکانی جێبەجێ بکات.
