مه‌كته‌بى سیاسی (پ.د.ك) هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له موسوڵمانان پیرۆز ده‌كات
بسم الله الرحمن الرحيم
(شهر رمضان الذي انزل فيه القرآ‌ن هدى للناس و بينات من الهدى و الفرقان)
- صدق الله العظيم-
موسڵمانانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و جیهان. به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان له هه‌موو موسڵمانانی جیهان و عیراق به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی ده‌كه‌ین.
له یه‌زدانی مه‌زن داواكارین كه ئه‌م مانگه پڕ به‌ره‌كه‌ته ببێته مانگی خێر‌و خۆشی و به‌ره‌كه‌ت و ئارامی بۆ گه‌ل و وڵاتمان. خۆشه‌ویستان هیوامان وایه كه هاتنه‌وه‌ى ئه‌م مانگه پیرۆزه مایه‌ی یه‌كڕیزى و یه‌كگرتوویی خهلًَكی كوردستان و هه‌موو پێكهاته‌كانی بێت به هه‌موو بیر‌و ڕا جیاوازه‌كانه‌وه.
جارێكی تر پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین.
مه‌كته‌بى سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
9/7/2013
