ماوه‌ی تۆماری ناوی كاندیدی قه‌واره سیاسییه‌كان، 10 ڕۆژی دیكه درێژ كرایه‌وه
له‌وباره‌یه‌وه هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵبژاردنه‌كان له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه به په‌یامنێری گوت به‌هۆی سه‌ختیی هه‌ڵبژاردنی كاندهیدهكان له‌لایه‌ن قه‌واره سیاسییه‌كانه‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی كراوه‌یه و كاتی زیاتری ده‌وێت، بۆیه كۆمیسیۆن 10 ڕۆژی دیكه واده‌ی ناردنی ناوی كاندیده‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی درێژ كرده‌وه.
جێگه‌ی ئه‌ماژه‌یه ئه‌مڕۆ دوایین واده بوو بۆ وه‌رگرتنی ناوی كاندیدی لایه‌نه سیاسییه‌كان، بهلاَم هه‌تا ئێستا هیچ كام له لایه‌نه سیاسییه‌كان ناوی كاندیده‌كانی خۆیانیان بۆ كۆمیسۆیۆن نه‌ناردووه.
