دەزگای خێرخوازیی بارزانی شیرو کەلوپەلی منداڵ بەسەر ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کۆیە دابەش دەکات
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەرێگەی تیمەکانییەوە ھەڵدەستێ بە دابەشکردنی شیر و کەلوپەلی منداڵان بەسەر ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان لە شارۆچکەی کۆیە کە زیاتر لە ٢٢٥ منداڵ سوودمەند دەبن.
لەو بارەیەوە موسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: بەپێویستمان زانی جگە لە بەردەوامی کۆمەک کردن و بەھاناوەچوونی زیاتری ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان, ئەمڕۆ ھاوکارییەکی دیکە پێشکەش بە منداڵانی کەمپی ئازادی لەشارۆچکەی کۆیە بکەین, بۆ ئەوەی بتوانین کەلێنێک و پێداویستییەکی رۆژانەی منداڵانی ئەو کامپە دابین بکەین. ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا, جگە لەم ھەڵمەتە بەشێوەیەکی گشتی بەردەوام دەبین لە ھاوکاریکردنی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان.
