سەرۆک بارزانی: سبەینێ لە وتارێکدا بڕیاری کۆتایی دەدەم

سەرۆک بارزانی: سبەینێ لە وتارێکدا بڕیاری کۆتایی دەدەم
8ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی كۆبوویەوەو بە تێكڕای دەنگ داوایان لە بارزانی كرد درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتییەكەی قبوڵ بكات.

هەروەك پێشبینی دەكرا، لە‌و كۆبوونەوەیەدا تاووتوێی درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكایەتی بارزانی كراو بەپێی وتەی ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی، كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە بە (رووداو)ی راگەیاند \"ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی بە تێكڕای دەنگ داوایان لە بارزانی كردووە پرۆژەیاسای ماوەی درێژكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان قبوڵ بكات\"".

سەبارەت بە رای مەسعود بارزانی لەوبارەیەوە، سەرچاوەكەی رووداو گوتی: \""بارزانی گوتوویەتی سبەینێ لە وتارەكەمدا بڕیاری كۆتایی لەو بارەیەوە دەدەم\"".

هەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتیدا بڕیاردراوە پرۆژەیاسای دەستووری هەرێمی كوردستان نەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان تا ئەوكاتەی دەخرێتە ریفراندۆمەوەو دەنگی لەسەر دەدرێت. هاوكات بڕیاریش دراوە كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان راستەخۆ لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێردرێت. "
Top