کەرکوک.. پۆلیس منداڵێکی رزگار کرد و تۆمەتبارێکیشی دەستگیر کرد

کەرکوک.. پۆلیس منداڵێکی رزگار کرد و تۆمەتبارێکیشی دەستگیر کرد
8ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- ھێزەکانی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک رزگار کردنی منداڵێکیان راگەیاند.‏
لەو بارەیەوە عەمید سەرحەد قادر بەرێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکان رایگەیاند ‏لێکۆڵینەوەکانیان بۆ رووداوەکە دەستپێکردوە و کەسێکی گومانلێکراویشیان ‏دەستگیرکردوە کەدەستی لەرووداوی دزین یان رفاندنی ئەو منداڵەدا ھەیە.وتیشی ‏ھێشتا روون نەبۆتەوە کەمنداڵەکە دزراوەیە یاخود رفێندراوە و دوای تەواوبوونی ‏لێکۆڵینەوەکان زانیاری زیاتر دەخەنەروو.‏
وتیشی لەبەر تەواو نەبوونی لێکۆڵینەوەکان زانیاری وردتر لەبارەی ناوەرۆکی ‏رووداوەکەوە ئاشکرا ناکەن.‏
Top