سەعاتێک دەوام کەمکرایەوە
ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند :\" كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی له مانگی ره‌مه‌زاندا، سه‌رجه‌م ئه‌و دامه‌زراوانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه په‌یوه‌ست نین به وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه\"".
به‌پێی هه‌واڵێكی رادیۆ میربه‌د، دیوانی وه‌قفی سونه‌و ژماره‌یه‌ك له مه‌رجه‌عییه‌ته‌كانی شیعه، رایانگه‌یاند :\"" رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو (10ی ته‌مووز) یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت\"".
خه‌ندان په‌یوه‌ندی كرد به وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر ده‌وامی فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان له مانگی ره‌مه‌زاندا، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌ست نه‌بوون.
جێی ئاماژه‌یه كه ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌مان شێوه‌ی ناوه‌ند، له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا یه‌ك كاتژمێر له ده‌وامی فه‌رمی كه‌م ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته 237 جار خوێنراوه‌ته‌وه"
