حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەراندا نییە
یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دکتۆر\"دیندار زێباری\""، ڕایگەیاند: \""له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كه ئه‌و په‌نابه‌رانه به زۆری بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ عێراق و كوردستان. پێویسته گه‌ڕاوه‌كان خۆیان بڕیاربده‌ن و گه‌ڕانه‌وه‌یان خۆبه‌خشانه بێت بۆ كوردستان\"".
دیندار زێباری، گوتی:\""له كوردستان له په‌نابه‌ری زۆر هه‌یه کە وڵاته دراوسێكانه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمی کوردساتان\"".
ئەم لێدوانەی یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەکاتێکدایە کە فیدراسیۆنی سەرتاسەریی پەنابەرانی عێراق بەردەوام داوای لەحکومەتی عێراق کردوە سەرجەم ئەو ڕێکەوت و پرۆتۆکۆڵانە هەڵبوەشێنێتەوە کەلەگەڵ وڵاتان بۆ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران کردوویەتی."
