سەرۆک بارزانى گەیشتە بەغدا

سەرۆک بارزانى گەیشتە بەغدا
٧ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی وەفدێکی سیاسی و حکومی گەیشتە شاری بەغداد.‏
لەوبارەیەوە عەلی موسەوی راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆک وەزیری عێراق رایگەیاند ئامانج لەسەردانەکە ‏چالاککردنی کاری لیژنە ھاوبەشەکان و تاوتوێکردنی یاسا پەکخراوەکانە، وتیشی ئەمە یەکەمین سەردانی ‏سەرۆکی ھەرێمە بۆ بەغداد لەدوای پێکھێنانی حکومەتی شەراکەتی نیشتیمانی لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٠دا.
‏ھاوکات موحسن سەعدون جێگری سەرۆکی کوتلەی ھاوپەیمانی کوردستانی بە(رۆژنامەی ئەلێەباح)ی ‏راگەیاندوە کەبارزانی سەرۆکایەتی وەفدێکی ھەرێم دەکات بۆ تاوتوێکردنی دۆسیە ھەڵپەسێراوەکانی ‏نێوان ھەردولا، وتیشی لەمیانەی سەردانەکەیدا کەرۆژێک دەخایەنێت، سەرۆکی ھەرێم چاوی دەکەوێ ‏بەنوری مالکی سەرۆک وەزیر و ئوسامە نجێفی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی کوتلەسیاسیەکان ‏و ژمارەیەک لەلێپرسراوانی باڵای حکومەت. راشیگەیاند لەسەردانەکەدا تاوتوێی دۆخی ئەمنی و ‏دەستپێکردنی کارکردنی ئەو لیژنانە دەکەن کەلەنێوانی ھەردوولادا بۆ چارەسەری دۆسیە ‏ھەڵپەسێراوەکان بەپێی دەستور پێکھێنراوە.
جێی باسە پێشتر حکومەتی ناوەند و حکومەتی ھەرێم ‏رێککەوتبون لەسەر کارنامەیەکی حەوت خاڵی ھاوبەش لەبارەی دۆسیە ھەڵپەسێراوەکانی نێوان ‏ھەردوولا لەنێویاندا پرۆژەی یاسای نەوت و گاز و فەرماندەکانی عەمەلیاتی دیجلە و جەزیرە و پرۆژەی ‏یاسای دیاریکردنی سنوری ئیداری ناوچە دابڕاوەکان. ‏
Top