سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی دەرەوەی پارلەمان كۆبۆوە
لەو كۆبوونەوەیەدا كە تایبەت بوو بە ڕاوێژ و ڕاگۆڕینەوە لەبارەی هەردوو بڕیاری ئەم دوایەی پارلەمانی كوردستان، سەرۆك بارزانی داوای لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە كرد كە ڕا و سەرنجی خۆیان لەوبارەیەوە بخەنە ڕوو. پاشان ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە تێبینی و پێشنیار و بۆچوونەكانی خۆیان سەبارەت بە مەسەلەی دەستوور و بارودۆخی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان و هەر دوو بڕیاری پارلەمان لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی و پارلەمان بۆ سەرك بارزانی شی كردەوە.
باسكردنی سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا كە بە هاوڕێیەتیی شاندێكی حكوومی و سیاسیی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو.
